له‌زگین: داعش له شنگال وانه‌یه‌كی وایان پێدرا كه‌سیان به‌زیندوویی نه‌گه‌ڕانه‌وه

شنگال-KDP.info- (سه‌ربه‌ست له‌زگین) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، تیرۆرستان نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بوو هاوشێوه‌ی كه‌ركووك دزه بكه‌نه نێو شارۆچكه‌ی شنگال و داگیری بكه‌ن، به‌ڵام وانه‌یه‌كی وایان پێدرا كه‌سیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌زیندوویی.
(سه‌ربه‌ست له‌زگین) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێشتر زانیاریمان هه‌بوو له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر قه‌زای شنگال و به وردی چاودێری جموجۆله‌كانی داعشمان ده‌كرد له‌سنووره‌كه، تیرۆرستان نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بوو هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری كه‌ركووك دزه بكه‌نه نێو شارۆچكه‌ی شنگال و داگیری بكه‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ كه هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، پێشمه‌رگه زانیاری وه‌رگرتبوو و به توندی وه‌ڵامی هێرشی داعش درایه‌وه و ئه‌وانه‌ی هێرشبه‌ربوون هیچیان نه‌گه‌ڕانه‌وه و پیلانه‌كه‌یان له‌ناو برا.
(له‌زگین) گوتیشی: "هێرشه‌كه زۆر به‌رفراوانبوو، چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێڵی درع تێیدا به‌كارهاتبوون، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر به ژیرانه توانیان رووبه‌ڕووی پیلانه‌كه‌ی داعش ببنه‌وه و نه‌هێلان بێنه پێشه‌وه و پیلانه‌كه‌یان سه‌ربگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شڵێت، له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری نزیكبووینه‌ته‌وه و فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) یه هه‌موو خاكی پیرۆزی كوردستان رزگارده‌كرێت له تیرۆرستانی داعش و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌شنگال ماون ئه‌وانیش له ماوه‌كانی داهاتوودا پاكده‌كرێنه‌وه له چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش، به‌رنامه و پلان بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كان دانراوه و ته‌نیا ماوه جێ به‌جێ بكرێت.
قائید میرۆ




