٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: ئەمڕۆ دەچینە ناو باشیك، ئەو داعشانه‌ی ماون یان دەستگیریان دەكه‌ین یان دەیانكوژین

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە پلانەكەی خۆی بە تەواوی جێبەجێ كردووە و تەنیا لەناو باشیك ژمارەیەك خۆكوژی تێدا ماون، ئەوانیش ئەمڕۆ لەناو دەبردرێن.

(حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی باشیك پلانەكەی وەك خۆی جێبەجێ كردووە و، لە ئێستادا باشیك كەوتووەتە دوای هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە تائێستا نەچووەتە ناو باشیك و تەنیا ژمارەیەك خۆكوژی تێدان، ئەمڕۆیش پێشمەرگە دەچێتە ناو باشیك و ئەو خۆكوژانەیش دەستگیر دەكات یاخود دەیانكوژێت، چونكە گەمارۆ دراون و هیچ رێگەیەكیان بۆ دەربازبوون نییە".

(ئەفەندی) گوتیشی: "لەو شەڕەدا زیانی زۆر بە تیرۆریستانی داعش گەیێندراوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوژراون".

بەرپرسی میحوەری باشیك ده‌شڵێ، ئەم قۆناغەمان تەواو كردووە و بۆ قۆناغی دیكەش چاوەڕێی فەرمانی (سەرۆك بارزانی) دەكەن و هەر چی فەرمانێك بكات، ئامادەی جێبەجێ كردنین.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار