پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ی داعشی تێك‌شكاند.. 50یان كوژرا و7 هه‌مه‌ریش سوتان

شنگال-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆرستانى داعشیان تێك‌شكاند و 7 ئۆتۆمبێلى هه‌مه‌رى مین رێژ كراویان ته‌قاندۆته‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆریش تیرۆرستى داعش كوژراون.
عه‌مید (سمێ بۆسه‌لى) جێگرى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه تیرۆرستانى داعش له‌چوار قۆڵه‌وه هێرشیان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى شنگال له رێگاى نزیكه‌ى 100 چه‌كدار، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌رزوو ڕووبه‌روویان بوونه‌وه و توانیمان له هه‌ر چوار قۆڵه‌وه هێرشه‌كه‌ى تیرۆرستان تێكبشكێنین".
(بۆسه‌لى) گوتیشی: "شه‌ڕه‌كه له كاتژمێر 5ـى به‌یانى تا كه‌مێك به‌رله ئێستا به‌رده‌وام بوو ، 7 ئۆتۆمبێلى هه‌مه‌رى مین رێژ كراوى تیرۆرستانى داعشمان سوتاند و ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ى 50 تیرۆرستیش كوژراوه ."
نه‌شوان به‌رزنجى




