٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە زیانی گەورەی لە داعش دا.. ٨٨ تەرمی تیرۆریستان گەڕاوەتەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شەڕی مووسڵ ئاشکرای کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە دژی داعش ٨٨ تیرۆریست کوژراون و، تەرمەکانیشیان گەڕاوەتەوە مووسڵ.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا و پلانی ئەمجارەش زۆر جیاواز بوو کە تازە بەکار ھێندراوە و سەرکەوتووش بوو و زیانی زۆریش بە تیرۆریستانی داعش گەیێندرا."
سەعید مەموزینی گوتیشی، لەشەرەکەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون و ٨٨ تەرمیشیان گەڕێندراونەتەوە مووسڵ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار