٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵا: بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ هێزێكی عێراقی بێتە كەركووک

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ شاری كەركووک پێویستی بە هێزی عێراقی نییە و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ هێزێكی عێراقی بە بیانووی بۆشایی ئەمنیەوە بێتە شاری كەركووک. خۆ ئەم هێرشەی داعش بۆسەر كەركووکی كرد بۆسەر بەغدابووایە ئەوا ئەم شارە دەشكا و دەكەوتە دەستی تیرۆریستان.

 

شاخەوان عەبدوڵا بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كەركووک پێویستی بە هێزی عێراقی نییە، بەڵكو پێویستیمان بە پاڵپشتی و چەك و تفاقە تا خۆمانی پێ بپارێزین. هەركەسێك بیەوێت حەشدی‌شەعبی یان هەر هێزێكی تر بێنێتە كەركووک خائینە و، لە شەڕەكەی 21ـی مانگ تەنها سەیركەر بووە و هیچ بەرگریەكی نەكردووە، چونكە هەر كەسێك هاتبێتە دەرەوە و بینیبێتی هێزەكانی كەركووک و هێزی پێشمەرگە چ شەڕێكیان كردووە هەرگیز داوای هێزی تر ناكات. بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ هێزێكی عێراقی بە بیانووی بۆشایی ئەمنییەوە بێتە كەركووک."

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردەوە: "گەورەترین هێرش و دزەپێكردنی چەكدارانی داعش بۆ پارێزگاكانی عێراق ئەم هێرشەی داعش بوو كە لە 21ـی ئەم مانگە كردییە سەر شاری كەركووک، دەستخۆشی لە خەڵكی قارەمانی كەركووک دەكەم كە بە مەردایەتی و ئازایەتییەكی زۆر شانبەشانی دەزگا ئەمنییەكان ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە و، زیاد لە 100 تیرۆریستی خۆكوژیان لەناو برد، كە ئەو تیرۆریستانە ڕاهێنانی زۆریان پێ كرابوو. خۆ ئەم هێرشەی داعش بۆ سەر كەركووکی كرد بکرایەتە سەر بەغدا، دەگیرا و دەكەوتە دەستی تیرۆریستان."

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار