٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا تەنیا هێزی پێشمەرگە بەشدارە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ـی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند، لە ئازادكردنی باشیك و گوندەكانی دەوروبەر تەنیا هێزی پێشمەرگە بەشدار بووە، ئازادكردنی ئەو ناوچانەیش  گرنگی خۆی هەیە، چونكە هەموو ئەو ناوچانە كوردستانین و خاكی كوردستانە.

 

 عیسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی ١٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە هێرشەکەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش، چەندین گوند و ئاوایی ڕزگار کراون و زیاتر لە ١٠ كیلۆمەتریش چووینەتە پێشەوە و، ئێستا هەر چەند كیلۆمەترێك لە مووسڵەوە دوورین."

 

گوتیشی: "داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە زیانێكی زۆری بەركەوتووە بە دەیان تیرۆریست كوژراون و بریندار بوونە، جگە لەوەی چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقێنراونەوە و لەناو براون."

 

ئەوەشی گوت: "هەموو ئەو شوێنانەی ئازاد كراون تەنیا لەلایەن هێزی پێشمەرگە بووە و، تەنیا هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەشداری ئازادكردنی ئەو شوێنانەی كردووە، ئەو ناوچانەیش گرنگی خۆیان هەیە چوونکە هەموو ناوچەی كوردستانینە".

 

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار