٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک و ناوەرانەوە یەکیان گرتووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیک ئاشکرای کرد، ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و ئەو پلانەی دانراوە وەک خۆی جێبەجێ کراوە.

 

بەرپرسی میحوەری باشیک حەمید ئەفەندی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک و ناوەرانەوە یەکیان گرتووەتەوە و ئێستا باشیک کەوتووەتە پشتی ھێزی پێشمەرگەوە و ھێزەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی باشیکن."

 

حەمید ئەفەندی گوتیشی: "داعش بەرگرییەکی پیسی کرد، بەڵام ئاخری هەر بەزی؛ نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراومان لێیان تەقاندەوە."

 

باسی لەوەش کرد، ئەو پلانەی بۆ ئێمە دانراوە وەکو خۆی جێبەجێی دەکەن کە ٣٠ کم درێژایەتی؛ ١٠ کم چوارگۆشە ئازاد کراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار