٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی لە کەرکووکدا بوونە چاوساغی داعش، دەستگیر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسێکی ئەمنی لە شاری کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات کە سەرجەم داعشەکانی ناو کەرکووک لەناو براون و ئێستاش هەڵمەتی گرتنی گومانلێکراوان دەستی پێکردووە.

 

مقەدەم تایەر فەقێ عەلی، لە ئاسایشی دۆمیزی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زیاد لە ٦٠ چەکداری داعش لە سنووری سەنتەری شاری کەرکووکدا کوژراون کە سەرجەمیان لەو چەند ڕۆژەدا هاتبوونەوە ناو شارەوە؛ ٤ داعش لە نزیک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووکدا کوژراون و دەیانیشیان لێ گیراوە."

 

 دەیشڵێ: "بەشێکی زۆری تەرمی چەکدارانی داعش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوون و هەڵمەتی فراوان لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار بۆ لەناوبردنی داعش دەستی پێکردووە".

 

گوتیشی: "داعش لە کەرکووکدا قەڵاچۆ کراوە؛ لە دەرەوەی شاریشدا هەڵمەتی فراوان هەبوو و ئەمڕۆ کۆتایی بە هەڵمەتە هێنراوە. ئێستا دەست کراوە بە دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەوانەی چاوساغییان بۆ داعش کردووە".

 

کارزان سەباح هەورامی 

هەواڵی پەیوەندیدار