ماڵپەڕی تاوه‌ر: لە هەرێمی کوردستان بەها جیهانییەکان گەشەی سەندووە
__2016_10_23_h14m56s37__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ماڵپه‌ڕی تاوه‌ر ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی شه‌ڕی دژ به داعش له کوردستان و پێشڕەوییە سەربازییەکانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که تا ئێستا لە ژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە.
سەرچاوەکە داوا ده‌کات که هاوکاریی پێشمه‌گەی هەرێمی کوردستان بکرێت، چونکه هه‌رێمی کوردستان لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا توانیویەتی به‌ها جیهانییەکان گەشە پێ بدات و لەو ڕووەوە دژمنی زۆرە.
ماڵپەڕی تاوەر ئاماژە بەوەش دەکات کە له‌و ناوچه‌یه‌دا، پێشمه‌رگه که زۆربه‌یان مسڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن به‌رگری له که‌مه نه‌ته‌وه و ئایینه‌کانی دیکەی وەک ئێزدی، دیان (کریستیان)، كاکه‌یی، شه‌به‌ک و ئه‌وانی دیکە ده‌که‌ن و هێزی تایبه‌تی بۆ دامه‌زراندوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کوردستان هێزی بۆ پێشمه‌رگه‌ی ئافره‌ت دامه‌زراندووه و ئێستا له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان دژی داعش.




