٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: ٥ گوندی دیکەی گەورە ئازاد کران

سەرچاوە: KDP.info
باشیک-KDP.info-  فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک ئاماژە بە هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەڵێت ٥ گوندی گەورەیان ئازاد کردوەتەوە. 

 

حەمید ئەفەندی، فەرماندەی گشتی میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێزی هاوپەیمانان بە فەرمی دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کردووە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە نەخشە سەربازییەکەی بەرەی جەنگ بەرەو پێشەوە چووە بە جۆرێک ئەوەی لە نەخشە سەربازییەکە دانراوە وەک خۆی و بە زیادەشەوە جێبەجێ کراوە؛ چونکە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێییە ناوچەیەکن بۆ ئەوەی دوایی سوپای عێراق بە ئاسانی پێڕەویی لێ بکات بۆ سەنتەری شاری مووسڵ؛ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پێشڕەوی و زۆر نزیکە لە سەنتەری شاری مووسڵەوە، هەرکاتێک بارزانی فەرمانمان پێ بکات ڕادەوەستن و فەرمانیش بکات تا ناوشاری مووسڵ ڕاناوەستین."

 

دەیشڵێ: "لەگەڵ هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان فڕۆکەی هاوپەیمانان هاوکاریمان دەکەن، بەڵام بەبێ هەماهەنگیی زەوینی فڕۆکە هیچی پێ ناکرێت. سەرجەم زانیارییەکان لەلایەن ئێمەوە دەدرێت بە فڕۆکەی هاوپەیمانان لەوێوە هێرشی ئاراستەی داعش دەکرێت، بە جۆرێک لە ئازادکردنەوەی مووسڵ تائێستا دەیان گوند و ناوچەی گرنگی ستراتیژیک لە داعش پاکەوە کراوە و لە هەندێک ناوچەش هێزیان لە مووسڵەوە جوڵاندووە بۆ دەرەوەی شار ".

 

حەمید ئەفەندی ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوەی ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەیکات ڕێگای سەرەکی خۆش دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی دیکە بچنە سەنتەری شاری مووسڵەوە؛ لە هەندێک میحوەری ئەوەندە هێرشەکان نزیک بووە لە مووسڵ خەڵکی ناوشار ئاگادار بوونەتەوە، بۆیە چاوەڕوان ناکرێت داعش بتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی بگریت لە هەندێک شوێن فریای ڕاکەوتن دەکەون و چەک و جبەخانە بەجێ دەهێڵن."

 

پێشی وایە دەبێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێوەیەکی وا بچێتە پێشەوە کە زیانێکی کەمی هەبێت.

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار