٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی باشیك، ئەركی پێشمەرگە لە هێرشكردن تەواو دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دانراوە، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی باشیك و ناوەران، ئەركی پێشمەرگە تەواو دەبێ لە پێشڕەویكردن.

 

(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە بەپێی ئەو بەرنامەیەی بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دانراوە، لە مەخموور و گوێڕ و خازر كاری خۆی تەواو كردووە و هیچی تر لەو شوێنانە پێشڕەوی ناكات و لەمەودوا ئەمە ئەركی سوپای عێراقە".

 

(عەبدوڵڵا) گوتیشی، تەنیا لە میحوەری باشیك و ناوەران هەندێك شوێن ماون ئازاد بكرێن، بە ئازادكردنی ئەو شوێنانەیش ئەركی پێشمەرگە تەواو دەبێت و پێشڕەوی ناكات.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار