٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی پەكەكەوە، توركیا گوندەكانی زاخۆی بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 3 سەعات لەبەر هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە، توركیا بۆردوومانی گوندەكانی سنووری زاخۆی كردووە، ئەوەیش نیگەرانیی لای خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە.

 

(بۆتان موحسین) قایمقامی شارۆچكەی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەبەر هەبووبنی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە گوند و ئاواییەكانی سنووری زاخۆ، ئەمڕۆ لە سەعات 6ـی بەیانییەوە تا 9:30 خولەك فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ناوچەكەیان كردووە".

 

(موحسین) گوتیشی: "ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكە نەمێنێت و توركیایش بۆردوومانی ناوچەكە نەكات، خەڵكی ئەو گوندانەی چۆڵ كراون و ئاوەدان نەكراونەتەوە، دەگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان و ئاوەدانیان دەكەنەوە، ئەوەیش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و حكوومەتی هەرێمدا دەبێت، بۆیە دوا لە پەكەكە دەكەین بنكە و بارەگاكانی خۆیان لە گوند و ئاواییەكان ببەنە دەرەوە بۆ ئەوەی توركیا بۆردوومانی ناوچەكە نەكات و، خەڵكی ئەو گوندانەیش بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان".

 

رابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار