پێشمه‌رگه له ناوه‌ران و باشیك به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه.. مه‌یدان پڕ بووه له لاشەی تیرۆریستان

ناوەران-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هه‌ر ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ر دوو میحوه‌ری باشیك و ناوه‌ران گه‌یشتنه‌وه یه‌ك و به ده‌یان گوند و ئاوایی ئازاد كران، هه‌روه‌ها 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ته‌قێنرانه‌وه و مه‌یدانی شه‌ڕ پڕبووه له لاشەی تیرۆریستان.
ڕائید (هیوا شه‌مزینی) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "هه‌ر ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو میحوه‌ری باشیك و ناوه‌ران گه‌یشتنه‌وه یه‌ك و توانیان باشیك كه ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژیه له‌گه‌ڵ گونده‌كانی (ده‌راویش، عومه‌رقامچی، فازڵیه، به‌رزان و كانونیه) كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه، ئێستاش ناوچه‌كه هه‌مووی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه.
(شه‌مزینی) گوتیشی: "داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و مه‌یدانی شه‌رش پڕبووه له كه‌له‌خی تیرۆریستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 5 ئۆتۆمبێلی ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، ئێستا ناوچه‌كه به‌ره‌و ئارامی ده‌چێت و هیچ چه‌كدارێكی داعش له‌ناوچه‌كه نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی كوژراوه، كوژراوه ئه‌وه‌ی دیكه‌یان هه‌موویان به‌ره‌و ناو مووسڵ ڕایان كردووه".
رابین شێروانی




