٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان: پێویستە میدیاكان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی جەنگدا بكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەری لە پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا داوا لە میدیاكان دەكات كە بە گیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی جەنگدا بكەن، بۆ ئەوەی زیانەكان كەمتر بن.

سەرۆكی لیژنەی رۆژنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان، لەراگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ڕایگەیاندووە: "وەك دەزانین نیشتمانەكه‌مان بەردەوام ڕووبەڕووی شەڕی یەك لە دوای یەك دەبێتەوە و دوژمنانمان هەر ڕۆژەو بە ئامانج و پیلانێكەوە گەلەكەمان دەكەنە ئامانج، بۆیە ئەركی هەموو لایەكە بە گیانی بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەن و هاوكار بن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی جەنگ لەسەر نیشتمان و هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان".

(فەرحان جەوهەر) لە راگەیەندراوەكەدا باسی لەوەیش كردووە: "میدیا یەكێكە لەو ئامرازە كاریگەرانەی كە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بە ئەرێنی و بەرپرسیارەتییەوە ببینێت، چونكە هاووڵاتیان لە چاوی كامێرا و مایكەكەی ئەوانەوە دەگەنە زانیارییەكان، بۆیە وەك ئەركێكی پیشەیی و ڕەچاوكردنی یاساو ئیتیك و ئاكاری ڕۆژنامەنوسی دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخ و زانیارییەكا‌ن بكەن، پرۆسەی جەنگ و ڕووماڵكردنی، پڕۆسەیەكی هەستیارە و پێویستی بە شارەزایی و پڕۆفیشناڵی هەیە، لە پێناو سەبقی ڕۆژنامەنووسی و پێشپێشێنی كەناڵ و كێ زۆرترین وردەكاری بگوێزێتەوە و كێ بتوانێت لە پێشڕەوی گەیاندنی هەواڵەكان بێت، نابێت بارودۆخی سایكۆلۆژیی هاووڵاتیان و ئاساییشی نیشتمانی و گیانی ڕۆژنامەنووس خۆی، بكرێتە قوربانی".

ئەوەیش خراوەتە ڕوو: " زۆر جار گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ فلتەری زانیارییەكان و خاڵەكانی هێرشكردن و پیشاندانی وێنەكانی جەنگ و بریندار و ژمارەی كوژراوەكان، جگە لە كاریگەرییە نەرێنییەكەی بۆ ناوخۆ، خزمەت بە دوژمن دەكات، بۆیە داوا دەكەین لە گشت كەناڵە بینراو و بیستراو و خوێنراو و سایتە ئەلەكترۆنی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە ئاست ئەم بەرپرسیارەتییەدا بن و هاوكاری پێشمەرگە و نیشتمان بن تاكو پێكەوە سەركەوتنی یەكجارەكی بەدەست دێنین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار