٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان و ئاوارەكان ڕەوانە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەر‌ێمی كوردستان و ئاوارەكان ڕەوانە بكات.

(د. تاریق گەردی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "لە دواكۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق وەكو لیژنەی نەوت و وزە لە پەڕلەمانی عێراق، چەندین پرسیارمان ئاڕاستە كرد و بەڕێزیان لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە گوتی، هەموو پێداویستییەكانی هەرێم جێبەجێ دەكەین بە تایبەتی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ زستانی دادێت هەم بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەروەها ئاوارەكانی شارەكانی تری عێراقیش كە ئێستا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن".

(گەردی) گوتیشی: "لە وەڵامی پرسیارێكی ئێمەیشدا لەبارەی چارەكردنی كێشەی نەوت و بوودجەوە، وەڵامی دایەوە كە لە دەرفەتێكی نزیكدا لەگەڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەكەن بە مەبەستی ئەوەی لە نزیكەوە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و لایەنی پەیوەندیدار بكەن بۆ ئەوەی چارەیەك بدۆزنەوە و بوودجە بخرێتەوە نێو میزانییەی 2017ـی حكوومەتی ناوەندی".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار