٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پاش کەمێک لە گەیشتنی بە هەولێر، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(ئاشتون کارتەر) کرد و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.


وەک زانراوە، لەو کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) و وەزیری بەرگریی ئەمەریکادا، شەڕی دژ بە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و دۆخی ناوچەکە و پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەر باسەوە.


دوێنێ شەممە، لە سەردانێکی کتوپڕدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـدا کۆ بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار