تڕوانیشی:گه‌یشتینه دواسنووری كوردستان.. 5 كیلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دوورین

ناوەران-KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران گه‌یشتوونه‌ته دوا سنووره‌كانی كوردستان و سه‌نگه‌ریان لێداوه، كه ته‌نیا 5 كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵ دووره.
(سه‌ربه‌ست تڕوانیشی) به‌رپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌و شوێنانه‌ی باره‌گای تیرۆریستانی تێدابوو كه 10 گونده‌بن هه‌موو به‌یه‌كجار له ماوه‌ی كه‌متر 10 كاتژمێر ئازاد كراون و هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ دیاری كرابوون هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئازاد كردوونه و ئێستا ته‌نیا 5 كیلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دوورین و خه‌ریكی دروستكردنی ساترین له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش.
(تڕوانیشی) گوتیشی: "ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش زۆر لاواز بوون، له هه‌ندێك شوێن بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه موحه‌سه‌ره كراون و هیچ هاوكاریه‌كیان بۆ نایه‌ت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش له‌ناو ده‌برێن و ناوچه‌كه به‌تاوه‌تی له داعش پاك ده‌كه‌ینه‌وه".
ڕابین شێروانی




