وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گەیشتە هەولێر

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(ئاشتون کارتەر) فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێ کرا.
وایش بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمـدا کۆ ببێتەوە و، شەڕی دژ بە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و دۆخی ناوچەکە و پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخەنە بەر باسەوە.
دوێنێ شەممە، لە سەردانێکی کتوپڕدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـدا کۆ بووەوە.




