٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: لەھەردوو میحوەر شەش گوند ئازادکراون.. پێشمەرگە لەپێشرەویدایە

سەرچاوە: KDP.info
 
ناوەران-KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان ڕایگه‌یاند، ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری ناوەران لەپێشرەویدان و چەند ناوچەیەکی ئازادکردووە ده‌شڵیت، داعش لەتێکشکاندایە و ئه‌و پلانەی دانراوە تا ئێستا وەکو خۆی  جێبەجێ دەکرێت.
 
(حوسێن یەزدانپەنا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەمیحوەری ناوەرانه‌وه‌ ھێزی پێشمەرگە لەدوو قۆڵه‌وه‌ ھێرشیان بۆ سەر داعش دەستپێکردووە، سەرەتا داعش بەرگریەکی باشی دەکرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە تێکی شکاندن و لەئێستادا لەتێکشکانن و ھێزی پێشمەرگە لەپێشرەویدایە و چەند ناوچەیەکی ئازادکردووە.
 
(یەزدانپەنا) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا لەھەردوو میحوەری باشیک و ناوەران شەش گوند ئازادکراون و ئه‌و پلانەی داشنراوە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.
 
ئه‌و فەرماندەیه‌ی ھێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان ده‌شڵیت، ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆ تەواوکەری ئۆپراسیۆنی رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەیە و فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانیش وەکو ئۆپراسیۆنی رابردوو نییە و ئەمجارە ھاوکاریەکی باشی ھێزی پێشمەرگە دەکەن.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار