چه‌ند گوند و ئاواییه‌ك ئازاد كران و پێشمه‌رگه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت

باشیك-KDP.info- به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان هێرشی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێ كرد، به گوته‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند گوند و ئاواییه‌كیان ئازاد كردووه و به‌ره‌و گونده‌كانی دیكه ده‌چن.
ڕائید( هیوا شه‌مزینی) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له لیوای 7ـی پیاده‌ی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هێرشی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێ كرد، تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه گوندی عومه‌ر قامچی و تیس‌خراپ و فازڵیه‌یان ئازاد كردووه، هه‌روه‌ها له دوو قۆڵه‌وه چوونه‌ته ناو باشیك و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئازاد ده‌كرێت.
(شه‌مزینی) گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هیچ وره‌یه‌كیان نه‌ماوه و به‌رده‌وام به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه هه‌ڵدێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌ورێكی باشی هه‌یه و له شه‌وی رابردوو تا ئه‌مڕۆ بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه بۆردوومان ده‌كه‌ن".
ڕابین شێروانی




