ھێزی پێشمەرگە 5 گوندی ئازاد کرد

باشیك-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری باشیک ڕایگهیاند، ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی باشیکردووە و تاوەکو ئێستاش 5 گوند ئازادکراون و پێشرەویەکانیش بەردەوامه وداعش ورەی روخاوە.
لیوا (بەھرام عەریف یاسین) به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند: "ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری باشیک لەدووقۆڵهوه ھێرشی دەستپێکردووە و لەپێشرەویدایە، تاوکو ئێستاش پێنج گوندی ئازادکردووە و پێشرەویەکانیش بەردەوامن.
لیوا (بەھرام) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش خۆیان ناگرن وتوانای بەرگریان نەماوە و لەئامێری پەیوەندیکردن گوێبیستیان دەبین ورەیان روخاوە و ڕادەکەن.
ئهو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە دهشڵێت، ھێشتا ھەر بەیانیە تاوەکو ئێستا٥٠%ئەوپلان وبەرنامەی دانراوە وەکو خۆی جێبەجێ کراوە.
بڵند ئیبراھیم




