٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەغدا پارەی دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، جگە لەو پارەیەی بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت، بڕیارە بەغدا هاوكاری مامۆستایانیش بكات تا بودجەی ساڵی داهاتوو دەخرێتە واری جێ بەجێ كردن.

 

 (نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند"جگە لەو پارەیەی بڕیارە بەغدا بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێت بۆهەرێمی كوردستان، بڕیارە حكوومەتی عێراق بڕە پارەیەك بۆ مامۆستایانی هەرێمی كوردستانیش خەرج بكات، بەڵام زانیاریمان نییە كەی و چوون پارەكە دەنێرن بۆ هەرێمی كوردستان تا بەسەر مامۆستایاندا دابەش بكرێت.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار