پێشمەرگە ٢٢ گوندی شەبەکی ئازاد کردوون

موسڵ-KDP.info- نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، کە تا ئێستا ٢٢گوندی شەبەک لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە ئازاد کراون.
مەلا سالم شەبەک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" تا ئێستا ٢٢گوند لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە ئازاد کراون، لەوانە گوندەکانی باریمە، ناوەران، خورسیبات، چەنچی، فازلیە، کانوونە، پیرحەلان، خراپ دەلیل، تیزخراپ بچووک، بەرلی، خراپ سوڵتان، بەدەنە بچوک، بەدەنەی گەورە، شێخە میر، تاجلە، شاقوڵی، باسخستان و باسخرە.
مەلا سالم شەبەک گوتیشی، تا ئێستا ٣٤گوندی دیکەی ئێمە لە دەست داعش ماون و بەم نزیکانە ئەوانیش ئازاد دەکرێن و شەبەک دەگەڕێنەوە سەر گوندەکانی خۆیان.
بڵند ئیبراھیم




