٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەسكەری: ئاوارەكان لە كەركووك دووردەخرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ئیدارەی پارێزگای كەركووك كار بۆ ئەوە دەكات، ئاوارەكانی شارەكە لەنێو كەمپدا كۆبكاتەوە و، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەڵێ، هەندێ ئاوارە بەمەستی سیاسی لە شارەكەدا نیشتەجێ بوونە.

 

(ئەحمەد عەسكەری) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەهاند" دوای رووداوەكانی دوێنێی كەركووك پێداچوونەوە بە كەیسی ئاوارەكانی كەركووكدا دەكرێ و لیژنەی باڵای سەرپەرشتی ئاوارەكان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگا لە دانوستاندان بۆ دۆزینەوە رێگە چارەیەك، چونكە ژمارەیەك ئێكجار زۆر ئاوارە هاتوونەتە كەركووك و لەپەنای ئاوارەكان خەڵكی خراپكار و تیرۆرستیش هەن، ئەمەش یەكێكبووە لە هۆكاری دروستبوونی رووداوەكەی دوێنێی شارەكە، بڕیارێكی پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگا هەیە بۆ ناردنەوەی ئاوارەكان.

 

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گۆتیشی" دوو هۆكار هەن ئاوارەكان لەكەركووكدا ناچنەوە ناوچەكانیان هۆكارێكیان سیاسییە و دەیانەوێ بەمەست بمێننەوە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و هەبوونی رێژە عەرەب لە كەركووك؛ هۆكارێكی دیكە ئابووریە، ئاوارەی ئەنبار ناوچەكەی ئازادكراوە، بەڵام لە كەركووك پارە وەردەگرێت و كارێكی دۆزیوەتەوە ئامادەنیە بچێتەوە ناوچەكەی خۆی.

 

عەسكەری ئاماژەیشی دا" لەمەودوا بەرنامە هەیە، ئەو ئاوارانەی ناوچەكانیان پاككراوەتەوە لەداعش رەوانەی ناوچەكانیان بكرێنەوە و ئەوانەشی دەمێننەوە لە كەمپی ئاوارەكاندا نیشتەجێ بكرێن و نەهێڵن تێكەلی خەڵكی شارەكە ببن، كەمپەكانیش پێویستە لە دووری شار دروستبكرێن نەك بكەونە نزیك سەنتەری شاری كەركووکەوە.

 

قائید میرۆ

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار