٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا١٠ملیار دینار بۆ ھەرێم رەوانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی ١٠ملیار دیناری بۆ پێشمەرگە خەرج کردووە و رەوانەی وەزارەتی بەرگری کردووە بۆ ئەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانەی بکات.

فازڵ نەبی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە بڕی ١٠ملیار دیناری عێراقیمان بۆ ھێزی پێشمەرگە خەرجکردووە و رەوانەی وەزارەتی بەرگری کراوە .
فازڵ نەبی گوتیشی، وەزارەتی بەرگری عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەوبرە پارەیە رەوانە دەکات .
نەبی، ڕوونیشی کردەوە، جارێ تەنھا ئەوبڕە پارەیە خەرج کراوە و دیار نییە ھیچ بڕە پارەیەکی دیکە خەرج دەکرێت یاخود نا.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار