٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەلۆ: وەک پارتی هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵکی کەرکووک لە بیر ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-   سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان باس لە وردەکاری هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک دەکات و دەڵێ: "ئەوەی ڕوویدا گەورەتر بوو لە دزەکردنی داعش".

 

سەلاح دەلۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: لەبەرەبەیانی دوێنێ هەینی تا ئەمڕۆ شەڕوپێکدادان لە هەندێک شوێنی کەرکووک هەبووە و ئێستا سەرجەم ناوچەکانی شاری کەرکووک و ناوشار و دەرەوەی شاریش لە داعش پاکراوەتەوە بە جۆرێک لەبەر چاوی هەموو کامیراو جیهانیش دەرکەوت ئەوەی داعش کردوویەتی گەورەتر بووە لەدزە کردن، چونکە بەشێوەی رێکخراو کاریان کردووە ژمارەیەکی یەکجار زۆر بوون و لەناوشاریشدا هاوکاریان کراوە".

 

گوتیشی: " سوپاسی خەڵکی شاری کەرکووک دەکەین و، بە هانای شارەکەوە هاتن، و هیچ ماڵێک لە کەرکووک چۆڵی نەکردووە وەک ئەوەی هەندێک کەس باسی دەکەن".

 

سەلاح دەلۆ پێشی وایە، خەڵکی شار ئەوەی چەکی هەبووە خۆی ئامادە کردبووەو لە دەوروبەری شاریش خەڵکی ڕووبەڕووی داعش بوەتەوە بەجۆرێک ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی شار دەیان چەکداری داعش کوژراوون و بەدیلگیراویشیان هەبووە".

 

راشی گەیاند:  وەک پارتی هەڵوێستی خەڵکی شاری کەرکووک بەرز دەنرخێنین و هەڵوێستێکی قارەمانانەیان نواند و حەماسی خەڵکی ئەم شارە بەردەوامە بۆ ڕووبەڕووبنەوەی داعش و ئەمە ماوەیەکی زۆرە کەرکووک دەکرێت بە ئامانج بە جۆرێک داعش لەسەرجەم بەرەکان شکستی هێناوە و خۆیان پێ راناگیرێت دێن گرفت بۆ شار کەرکووک دروست دەکەن.

 

کارزان سەباح هەورامی 

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار