٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند..١٤ وەزارەت و دەستە سبەینێ مووچەیان پێدەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند بەم شێوەیە:

ڕۆژى یەك شەممە ٢٣/١٠/٢٠١٦، مووچەى ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت:
١-وەزارەتى تەندروستى.
٢-وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى.
٣-وەزارەتى سامانە سروشتییەكان.
٤-وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان.
٥-وەزارەتى ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن.
٦-وەزارەتى پلان دانان.
٧-دیوانى چاودێرى دارایی.
٨-دەستەى مافى مرۆڤ
٩-دەستەى ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى هەرێم.
١٠-دەستەى ژینگە.
١١-دەستەى وەبەرهێنان.
١٢-دەزگاى مین.
١٣-دەستەى دەسپاكى.
١٤-كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان.

ڕۆژانى دووشەمە و سێ شەممە ٢٤-٢٥/١٠/٢٠١٦، مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژانى چوار شەممە و پێنج شەممە ٢٦-٢٧/١٠/٢٠١٦، مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار