٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا شنگال ئاوەدان بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بڕیاردرا بەوەی حكوومەتی عێراق كچان و ژنانی ئێزدی ژێردەستی داعش رزگاربكات و، دوای ئازادکردنی مووسڵ لە ژێر دەستەڵاتی داعش كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی دەڤەری شنگال بکرێ.

 

دكتۆر(ماجد شنگالی) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند"  لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان پڕۆژەیەكی بۆ رزگاركردنی كچان و ژنانی كوردی ئێزدی خستەڕوو و بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمان حكوومەتی راسپارد بۆ رزگاركردنی كوردانی ئێزدی ژێر دەستی داعش و ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال لەدوای قۆناغی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش، ئەمەش بڕیارێكی زۆر باش بوو لەم كاتەدا بۆ گەلی كورد بە گشتیی و دەڤەری شنگال بەتایبەتی.

 

ماجد شنگالی گۆتیشی" بەگوێرەی پڕۆژەكە پەرلەمان حكوومەتی عێراق ناچار دەكات لەگەڵ ئۆپەڕاسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق كار بۆ رزگاركردنی رفێندراوە ئێزدییەكان بكات، هەروەها بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگالیش بڕیارێكی زۆر باش و لە جێگەی خۆیدا بوو، چونكە بەهۆی قەیرانی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانای مادی لەبەر دەست نییە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی شنگال، پەرلەمان ئەمڕۆ حکوومەتی عێراقی ناچار کرد کە دەڤەری شنگال ئاوەدان بکاتەوە کە پڕۆژەکەیش لەلایەن موحسین سەعدوون پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا پێشکەیشی پەرلەمان کرابوو.

 

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار