به‌م نزیكانه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركووك دێت

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی كرده‌وه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسایشی پارتیدا گرتبێت و ڕایگه‌یاند، چه‌ند سه‌عاتی دابێ، كۆتایی به داعش دێت له‌نێو كه‌ركووك.
(لقمان كاكه‌یی) كارگێڕی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند "هێرشی ئه‌م به‌یانییه‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن شانه نوستووه‌كانی داعشه‌وه له‌نێو كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه؛ سه‌ره‌تا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی دومیزی پارتیمان، به‌ڵام ئاسایشه‌كانی پارتی به توندی رووبه‌ڕووی تیرۆریستان بوونه‌ته‌وه تا ئێستا شه‌ڕ له نزیك ئاسایشی پارتی به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام بنكه‌ی ئاسایش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئێمه‌دایه و گه‌ڕه‌كێكی عه‌ره‌بنشینه، بۆیه تیرۆریست تێدا خۆیان مه‌لاس داوه.''
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتیشی، ''هۆكاری هێرشه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوێنێ له میحوه‌ره‌كانی مووسڵ گورزی كوشنده‌یان له چه‌كدارانی داعش داوه و به‌و هۆیه‌وه داعش ده‌یه‌ویست گوشاری سه‌ر چه‌كداره‌كانیان له مووسڵ كه‌م بكاته‌وه و له كه‌ركووك چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.''
(كاكه‌یی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له چه‌ند شوێنێك داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌ركووك، له ئێستادا ته‌نیا چه‌ند تیرۆریستێكی كه‌م ماونه‌ته‌وه و به‌رگری ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت زۆر له تیرۆریستانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه كوژراون و پێشبینی ده‌كرێت تا چه‌ند سه‌عاتی دابێ ره‌وشه‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
قائید میرۆ




