٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شەڕەکەی ئەمڕۆ، پێشمەرگە بە تەنیا خۆی کردی..تا نزیک مووسڵ دەچینە پێشەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  جێگری فەرماندەی لیوای یەكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی كردەوە هیچ هێزێك جگە لە هێزەكانی پێشمەرگە بەشداری  لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا كردبێت و دەشڵێ، پێشمەرگە تا نزیك مووسڵ دەچێتە پێشەوە.

 

عەقید هێمن ساڵح جێگری فەرماندەی لیوای یەكی پیادە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەری ناوەران و تلسقۆف و باشیكەوە بڕایەوە، بەیانی دەست بە پێشڕەوی دەكەینەوە تا نزیك شاری مووسڵ، بەڵام پێشمەرگە ناچێتە ناو شارەکەوە، تەنیا ناوچە كوردستانییەكان و دەشتی نەینەوا بە تەواوەتی دەگرینەوە؛ نابێت یەک داعش لە سنووری كوردستاندا بمێنێتەوە."

 

عەقید هێمن گوتیشی: "لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا هیچ هێزە غەیرەكوردستانییەک بەشداری نەكردووە، تەنیا هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی و هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی سەركەوتنەكەمان تۆمار كرد؛ ئەو ئامانجەی بۆمان دەستنیشان كرابوو پێكامان و پێشمەرگە شوێنی دیاریكراویان گرتەوە."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار