٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەكانی شەڕ پڕ بووە لە كەلەشی تیرۆریستان

سەرچاوە: KDP.info

بەرەی جەنگ-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ بە دەیان تیرۆریست كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە و زیانێكی زۆریش بەر تیرۆریستان كەوتووە و لە چەند گوندێكیشدا تەوق كراون و هەموویان دەكوژرێن.

 

ڕائید (هیوا شەمزینی) فەرماندەی پێشمەرگە لە گوندی عومەرقامچی وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئەمڕۆ لەو شوێنەی ئێمە لێ بووین واتە لە میحوەری باشیكەدا، ٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەناو براون، لەگەڵ ئەوەی كەلەخی تیرۆریستێکی زۆریش كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە."

 

گوتیشی: "ئێستا لە گوندی 'عومەرقامیچی'ـداینە؛ ئەو گوندە و چەند گوندێكی دیكەمان گرتووەتەوە؛ ئەو تیرۆریستانەی لەوێنە کەسیان ناتوان بهەڵێن و، دەكەونە دەست هێزی پێشمەرگە و دەكوژرێن".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار