٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ناحیەی باشیك گەمارۆ دراوە و، داعش بەرگەی پێشمەرگە ناگرێ"

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  جێگری بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئازادكردنەوەی دە گوندی سنووری باشیكی ڕاگەیاند؛ "شارەدێی باشیک لە باكوور و باشوورەوە گەمارۆ دراوە و پێشمەرگە نزیك بووەتەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی ناحیەی باشیك.

 

بەهرام عەریف یاسین جێگری بەرپرسی میحوەری باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو پلانەی دامان‌ڕشتبوو تا ئێستا دە گوند لە  باكوور و باشووری میحوەری باشیكەوە گیراونەتەوە؛ ئێستا پێشمەرگە گوندی عومەرقامچی و فازڵیەیان لە باكووری باشیكدا گەمارۆ داوە؛ لە لای باشووریشەوە تا گوندەكانی ئیمام ڕەزا و تێسخەراپ گیراوەتەوە. تیرۆریستانی داعش چاوەڕوان نەبوون پێشمەرگە لەو ڕێگەیانەوە هێرشیان بۆ ببات؛ چەكدارانی داعش ورەیان نەماوە بۆ بەرگری و، خەریكی پاشەكشەن لە سنوورەكە."

 

بەهرام عەریف یاسین گوتیشی: "داعش شەش ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراویان بە پێشمەرگەدا تەقاندەوە، شوکر زیانێکی وای نەبووە و، بیست تەرمە داعشیش کەوتووەتە دەستی پێشمەرگە؛ زۆر نزیك بووینەتەوە لە سەنتەری ناحیەی باشیكەوە؛ بەپێی پلانی ئۆپەراسیۆنەكە ناحیەی باشیك بە تەواوەتی پاك دەكرێتەوە لە تیرۆریستانی داعش و، سەركەوتنەکەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەیش كەموێنەیە."

 

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار