٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info-ئەندامی لیژنە پەرلەمانییەکەی نەوت‌وگازی عێراق ئاشکرای کرد، کە لە کاتی میوانداریکردنی وەزیری نەوتی عێراقدا باسی کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدای کردووە لەسەر پرسی نەوت و، وا بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.


حاکم تارق گەردی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەکەی ئێمە میوانداری وەزیری نەوتی عێراقی کرد و لە میانەی سەردانەکەی باسی لە کار و ستراتیژیەتی وەزارەتەکەی کرد؛ لەوانە داوامان کرد بۆ نەوتی سپی بۆ ماڵان بەشی ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بدرێت؛ ئەویش باسی لەوە کرد ھەندێکمان ناردووە و پرۆسەمان لە بەردەستدایە کە نەوتی سپی بدەین بە ھەموو ھاووڵاتیان، بە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشەوە کە لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەبێت، تەنانەت ئاوارەکانیش وەری‌دەگرن."


حاکم تارق گەردی گوتیشی: "باسی لەوەش کرد، کە بەم نزیکانە سەردانی ھەولێر دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی نەوت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار