٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری پێشمەرگە: پێشمەرگە ئەرکی ئەمڕۆی خۆیشیانیان بەجێ هێنا

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەرانەوە ئەو شوێنانەیان گرتووەتەوە وا بۆیان دیاری کرابوو.

 

فەریق جەمال ئیمینکی وای بە ماڵپەڕە فەرمییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ھێزی پێشمەرگە بە پێی ئەو پلانەی بۆیان دانرابوو، پێشڕەوییەکەی خۆیانیان کردووە و، لە میحوەری ناوەرانەوە ئەوەی بۆیان دیاری کرابوو، گرتوویانەتەوە."

 

سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە لەو میحوەرە زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە؛ ئێستا ناوچەکە لە بن دەستی ھێزی پێشمەرگەدایە و، شەڕیش ھێشتا ھەر بەردەوامە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار