٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باشیك پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  پێشڕەویکردنەکەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشیكەوە بەردەوامە؛ ئەفسەرێكی هێزی پیادە دەڵێ تا ئێستا شەش ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراو تەقێندراونەتەوە.

 

نەقیب (سالار زێباری) لە ئەفسەرەکانی لیوای یەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند "پێشڕەویکردنەکەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیكەوە بەرەو ناوشاری شاردەێی باشیك بەردەوامە و پێشمەرگە پێشڕەوییەکی باشیان کردووە؛ دیارە ناوچەكە هەمووی مینڕێژ كراوە، هەربۆیە بە سەرسۆنگە و هەگەر (ئیحتیات)ـەوە دەچینە پیشەوە؛ پێشمەرگە پەیتاپەیتا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو  دەتەقێننەوە؛ هەر ئا لەو سنوورەی خۆماندا، بە چاوی خۆم بینیم پێشمەرگە چۆن شەش ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراویان تەقاندووەتەوە."

 

نەقیب سالا زێباری گوتیشی: "ڕاستە هێشتا ناوشاری شارەدێی باشیك  نەگیراوەتەوە؛ بەڵام ناوچەكە بە تەواوی كەوتووتە ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە و، چەندین گوندی ستراتیژیکی سنوورەكەیان گرتووەتەوە؛ داعش زیاتر بە خۆكوژ و بۆمبی چێندراو دەیەوێ بەری پێشمەرگە بگرێت."

 

ئەفەسەرەكەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێ: "كەمێك لەمەوبەر تیمێكی وڵاتی كەنەدا لەگەڵ پێشمەرگەدا خەریکی پیشڕەوی بوون، مخابن بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا تەقییەوە و سەربازێكی كەنەدایی خراپ بریندار کەوت."

 

قائید میرۆ

 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار