٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە ٨ گوندی دەڤەری ناوەرانی ئازاد كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری ناوەران دەڵێ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەرانەوە لە هەندێك شوێن گەیشتووەتە ئامانجی خۆی و تا ئێستا ٨ گوندیان ئازاد كردووەتەوە.

 

سەربەست تروانشی بەرپرسی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەرانەوە گەیشتوونەتە هەندێ لە ئامانجەکانی خۆیان و ئەو شوێنەی كە بۆیان دانرابوو گەیشتنە ئەو شوێنە و، ٨ كیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە و ٨ گوند ئازاد كراون و هیچ  گوندێك نەماوە ئازادمان نەکردبێت."

 

دەیشڵێت: "فڕۆکەیەکمان لێ پەیدا بوو؛ دەستبەجێ تەقەمان لێی كرد و خستمانە خوارەوە. داعش چەند جارێك هەوڵی داوە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سیخوڕی بەسەر پێشمەرگەوە بكات و زانیاری لەبارەی هێز و قەبارەی پێشمەرگە وەربگرێت."

 

تروانشی ئەوەشی گوت: "داعش لە ڕێگەی بێتەلەوە داوای هاوكاری لە چەكدارانی خۆیان دەكەن، داعش زۆر لاواز بووە و چەند هەوڵ دەدەن خۆكوژ و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژەكانی ئەوان  خۆ بگەیێننە هێزی پێشمەرگە، پێیان ناكرێت و هێزی پێشمەرگە لەناویان دەبەن و دەتەقێنرێنەوە".

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار