٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوەران و باشیك بە یەك گەییشتوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info- فەرماندەی پارتی ئازادیی كوردستان ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران زیاتر لە ٥ گوندی ئازاد كردوون و، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لە ناوەران لەگەڵ هێزەكانی میحوەری باشیك لە پشتی ئەو شارۆچكەیە گەییشتوونەتەوە یەك و، باشیك تەواو گەمارۆ دراوە".

(حوسێن یەزدانپەنا)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و، تەنیا لە میحوەری ناوەران زیاتر لە ٥ گوند ئازاد كراون و، هێزی پێشمەرگەیش لە محیوەری ناوەران و پشتی باشیك یەكیان گرتووەتەوە".

(یەزدانپەنا)، گوتیشی، داعش لە دوورەوە بەرگری دەكات، هەروەها توانایان نەماوە و ورەیان روخاوە و زۆر لاواز بوونە، بۆیە لە ماوەیەكی كەمدا پلانەكەی پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت.

فەرماندەی پارتی ئازادیی كوردستان دەشڵێت، هێزی پێشمەرگە لە ئێستادا لە ناوەران لەگەڵ فەرماندەیی هەڵگورت لە پشتی باشیك یەكیان گرتووەتەوە و باشیك بە تەواوەتی گەمارۆ دراوە.

ئاماژەیشی دا بەوەی كە، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو ئێوارە، هێزی پێشمەرگە تەواوی ئەو ناوچانە ئازاد بكات كە بۆی دیاری كراون.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار