"كەلاكی دەیان تیرۆریست لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ كەوتوونە"

مووسڵ-KDP.info- نوێنەری كۆتای شەبەك رایگەیاند، بە دەیان كەلاكی تیرۆریستان لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ كەوتوونە و، هێزی پێشمەرگەیش دەوری باشیك و بەرتلەی داوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەوانیش ڕزگار دەكرێن.
(سالم شەبەك)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك شەبەك بە فەوجێك بەشدارین لە ئازادكردنی دەشتی نەینەوادا، ئێستا لە میحوەری باشیكین، هێزی پێشمەرگە زیانێكی زۆری بە داعش گەیاندووە و بە دەیان كەلاكی ئەوان لە بەرەی شەڕ كەوتوونە، ئەوانی دیكەیش لە ترسان بەرەو ناو مووسڵ و ناوچەكانی دیكە ڕادەكەن".
(شەبەك) گوتیشی: "هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر دەكرێن و لە پاشماوەی داعش پاك دەكرێنەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە داعش زیانێكی زۆری بەو گوند و ئاواییانە گەیاندووە و زۆربەی زۆری خانووەكان تەقێنراونەتەوە و خراپ كراون".
رابین شێروانی




