دربۆ: له شنگالهوه دیارە تیرۆریستانی داعش بە كۆمەڵ بەرەو سووریا ڕادەكەن

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، داعش لە ترسی هێرشی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە بەرەو سووریا رادەكەن و، خۆیان لەبەر هێزی پێشمەرگە ڕاناگرن، هەروەها كوردانی ئێزدیی دڵنیا كردەوە كە هێزی پێشمەرگە ئامادەیە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو ناوچانەی لە دەوروبەری شنگال ماون، ئەوانیش ئازاد دەكرێن.
(قاسم دربۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە چەند میحوەرێك هێرشی كردووەتە سەر چەكدارانی داعش و توانیویەتی چەندین گوند و ئاوایی و ڕێگەی ستراتیژی كۆنتڕۆڵ بكاتەوە، هێرشكەیش بەردەوامە و تا ئێوارە هەموو ئەو ناوچانە ئازاد دەكات كە بۆی دانراون".
(دربۆ) گوتیشی: "شنگال كە دەكەوێتە سەر سنوور، لێرەوە دیارە كە چەكدارانی داعش لە ترسی هێزی پێشمەرگە بە كۆمەڵ بەرەو سووریا ڕادەكەن و خۆیان لەبەر هێزی پێشمەرگە ناگرن، ئەو هێرشەی ئەمرۆیش كاریگەریی زۆری لەسەر چەكدارانی داعش لە ناوچەكەدا دەبێت، بۆیە با بۆ هەموو خەڵكی ئێزدیش ڕوون بێت بەم زووانە سەرجەم ناوچەكانیان ئازاد دەكرێن".
ڕابین شێروانی




