"ئەمڕۆ پێشمەرگە 27 گوند ئازاد دهكات لە هەر سێ میحوەردا یەك دەگرنەوە"

ناوەران-KDP.info- گوتەبێژی راگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەری باشیك، ناوەران و تلسقۆف لە پێشڕەویدایە و ڕووبەرێكی باشیان ئازاد كردووە، لە ماوەیەكی كەمیشدا هەرسێ میحوەر یەك دەگرنەوە.
عەمید (هەڵگورد حیكمەت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە هێرشەكەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەدا لە هەر سێ میحوەری باشیك و تلسقۆف و ناوەران، پێشڕەویی زۆر باش كراوە و ڕووبەرێكی فراوان ئازاد كراوە، لە ماوەیەكی كەمیشدا هێزی پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەر یەك دەگرنەوە".
(حیكمەت) گوتیشی، بۆ هێرشەكەی ئەمڕۆ، 27 گوند دیاری كراون ئازاد بكرێن، بۆیە پێشڕەوییەكان بەردەوامن و ئەو گوندانە بەم زووانە ئازاد دەكرێن.
ڕوونیشی كردەوە، داعش ورەی ڕووخاوە و بەرگرییەكی لاواز دەكات، بەڵام مینێكی زۆریان لە هەموو شوێنەكان داناوە.
بڵند ئیبراهیم




