٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تروانشی: داعش لە ترسی پێشمەرگە ڕیشی خۆیان دەتاشن و خۆیان دەشارنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ناوەران رایگەیاند، لە دوای ئازادكردنی 9 گوند لە میحوەری خازر لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە، داعش ترسێكی زۆری لێ نیشتووە و بەردەوام پاشەكشە دەكەن و، هەوڵ دەدەن پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە بكەن و خۆیان ڕادەست بكەن.

(سەربەست تروانشی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پاش ئازادكردنی 9 گوند لە میحوەری خازر لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە، داعش ترسێكی زۆری لێ نیشتووە و بەردەوام پاشەكشە دەكەن و خەڵك بە زۆر دەگرن و دەیانبەنە شەڕ، هەروەها سەركردە و خێزانەكانی خۆیان لە مووسڵ دەگوازنەوە بۆ رۆژئاوای مووسڵ و سووریا".

(تروانشی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش لە ترسی پێشمەرگە ریشی خۆیان دەتاشن و خۆیان دەشارنەوەوژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعش هەوڵ دەدەن كە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە بكەن و خۆیان ڕادەست بكەن، بۆیە رۆژ بۆ رۆژ رەوشی داعش خراپ دەبێت و لەناو دەچن".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار