باشیك؛ سێ گوند ئازاد كران

باشیك-KDP.info- فەرماندەیه‌كی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕایده‌گه‌یێنێت، پێشڕه‌ویى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه ده‌چێت و تائێستا سێ گوند ئازاد كراون.
لیوا(هیوا ماوه‌رانى) فەرماندەی فه‌رمانده‌یىی سه‌فینى هێزه‌كانى پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌وه، پێشڕه‌ویى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌سه‌ركه‌وتوویى به‌رێوه ده‌چێت؛ له‌لاى چه‌پى باشیك هه‌رسێ گوندی تێسخرابى گه‌وره و بچووك و گیالال-مان ئازاد كردوون.''
(ماوه‌رانى) گوتیشی: "نزیك بووینه‌ته‌وه له ئازادكردنى گونده‌كانى تریش كه بۆمان ده‌ستنیشان كراون و ئێستا گه‌مارۆى ئه‌و گوندانه‌ى تریشمان داوه".
نه‌شوان به‌رزنجى




