له تلسقۆف دوو گوندی مه‌سیحیان ڕزگار كران

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك رایگه‌یاند، له میحوه‌ری تلسقۆف، هێزی پێشمه‌رگه 4 كیلۆمه‌تر چووه‌ته پێشه‌وه و هه‌ر دوو گوندی (سماقی و دێرمارۆرا) ڕزگار كراون.
لیوا (تارق هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی سپیلك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری تلسقۆف 4 كیلۆمه‌تر چووه‌ته پێشه‌وه و هه‌ر دوو گوندی (سماقی و دێرمارۆرا) ڕزگار كردن، كه ئه‌و گوندانه گوندی مه‌سیحینشینن، ئێستایش به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی بۆمان دیاری كراوه ده‌چین و ڕزگاریان ده‌كه‌ین و به سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
گوتیشی: داعش زۆر به سستی به‌رگری ده‌كات، ئه‌و به‌رگرییه‌ی هه‌شه ئه‌ویش نامێنێت و هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌ر ده‌كه‌وێت و هه‌موویان له‌ناو ده‌بات و دوژمن به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
(هه‌رنی) ئه‌وه‌شی گوت: بۆمبێكی زۆر له ناوچه‌كه دانراوه، به‌ڵام تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی به زوویی و سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه‌بوونه ڕێگر له پێش پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
رابین شێروانی




