ئه‌فه‌ندی: پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.. داعش خۆیان ناگرن و ڕاده‌كه‌ن

باشیك-KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری باشیك رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره 5 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته پێشه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئازاد كراون و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه ده‌وره دراون و ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن ( سه‌رۆك بارزانی) دانراوه 100% جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له دوو ساڵی رابردوودا كه هێزی پێشمه‌رگه له به‌نداوی مووسڵ تا باشیك پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و پانتایه‌كی زۆری له خۆ گرتووه و ده‌چنه پێشه‌وه و به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری مووسڵ هه‌نگاو ده‌نێن.
(ئه‌فه‌ندی) گوتیشی: "ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه 100% جێبه‌جێ ده‌كرێت، هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌به‌یان ده‌ستی به پێشڕه‌وی كردووه و توانیه‌تی ئێستا ده‌وری هه‌ر سێ گوندی ( پیرحه‌لان، ئیمام ره‌زا، تیشخراپ) بدات و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕزگاریان ده‌كات.
به‌رپرسی میحوه‌ری باشیك ده‌شڵیت، هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره 5 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته پێشه‌وه و چه‌كدارانی داعش خۆ له به‌ر هێزی پێشمه‌رگه راناگرن و بۆ ناوچه‌كانی دیكه ڕاده‌كه‌ن".
ڕابین شێروانی




