له ناوران سێ گوند ئازاد كران

ناوه‌ران –KDP.info- به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، له سێ قۆله‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدان و تا ئیستا سێ گوند ڕزگار كراون.
عه‌مید( حوسێن عه‌لى بلانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌وه، له سێ قۆله‌وه هێرشمان ده‌ست پێ كردووه و تا ئێستایش سێ گوند له‌میحوه‌رى ناوه‌ران ڕزگار كراون، ناوه‌ران و باریمه و سماقیه".
(بلانى) دەیشڵێت، "پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وى به‌رده‌وامدایه و به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه‌ى بۆی دیاری كراون و له پلانى وپه‌راسیۆنه‌كه‌دایه ده‌ڕوات، تا هه‌موو ناوچه‌كه له داعش پاك نه‌كرێته‌وه، پێشمه‌رگه ناوه‌ستێ."
نه‌شوان به‌رزنجى




