٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەممە خانووی کۆریی بۆ پزیشکان بەتیروپشک دەستنیشان دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، بڕیارە ڕۆژی شەممە تیروپشکی خانووی گوندی کۆری بۆ پزیشکان سازبدرێت و خانووەکانیان دەستنیشان دەکرێن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ھەولێر کە نەیویست ناوی ببرێت بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی شەمە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە ھۆلی میدیا لە ھەولێر تیروپشکی دابەشکردنی خانووەکانی گوندی کۆری بۆ پزیشکان سازبدرێت و، خانووەکانیان دەستنیشان بکرێت.

گوتیشی لەو تیروپشکەدا نوێنەرانی پارێزگای هەولێر و، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرھێنان و نوێنەری گشتی تەندروستی ھەولێر و داواکاری گشتی و، سەندیکای پزیشکان و کۆمپانیایی ئای‌کەی‌کەی‌سی کە تایبەتە بە دروستکردنی خانووی کۆری لەو تیروپشکەدا بەشدار دەبن. سەرچاوەکە دەیشڵێ، لە تیروپشکەکەدا راستەوخۆ خانووی پزیشکان دەستنیشان دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم 


 

هەواڵی پەیوەندیدار