زۆربه‌ى بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنوورى پارێزگاى دهۆك گۆڕانكارى له شوێنه‌كانیان كرا

دهۆک-KDP.info- زۆربه‌ى بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنوورى پارێزگاى دهۆك گۆڕانكارى له شوێنه‌كانیان كرا و به فه‌رمانى پارێزگارى دهۆك هاتنه گواستنه و پارێزگاى دهۆكیش ڕایده‌گه‌یێنێت مه‌به‌ست له گۆڕانكارىكردن له پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنوورى پارێزگاى دهۆك باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و شێوازی کارى یه‌كه‌كانى كارگێڕییە و مه‌به‌ستیشمان خزمه‌تكردنى خەڵکه به‌شێوه‌یه‌كى باشتر و چاكتر.
(فه‌رهاد ئه‌تروشى) به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "ماوه‌ى چوار بۆ پێنج مانگه خه‌ریكم به‌و گۆڕانكاریانه و بۆچوونى قایمه‌قامه‌كان و ئیداره‌م وه‌رگرتووه و جێگره‌كان ئاگادارن دواجار فه‌رمانه‌كه‌مان ئیمزا كرد، مه‌به‌ست له گۆڕانكاریكردن له پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنوورى پارێزگاى دهۆك باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و شێوازی کارى یه‌كه‌كانى كارگێڕییە وه‌ك بڵێین جۆرێك له پاداشت و ئه‌وانه‌شى ئیشه‌كانیان باش نه‌كردووه كه هه‌ندێك له‌بەڕێوەبەرى ناحیەكانمان گواستۆته‌وه هه‌ندێكیشمان لا داوه له پارێزگا ماوه یاخود له قایمه‌قامیه‌تى قه‌زاكه ماون، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنمان گۆڕیوه چونكه بەڕێوەبەرى ناحیە لاوازه و ناحیەكه زۆر گه‌وره‌یه و ئیشى زۆره و پێویستى به كه‌سێكى به‌تواناتره پاش ئه‌و دوو ساڵه خۆم چاودێریم كرد ئێستا ده‌زانم كامه بەڕێوەبەرى ناحیە باشه و به‌هێزتره و ناوه‌نده و لاوازه؛ ئه‌مانه هه‌موویان هۆكار بوون به‌شێكى تریش په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى ئیدارى هه‌یه خۆ ناكرێت ماوه‌یه‌كى زۆر بەڕێوەبەرى ناحیەك له شوێنه‌كه‌ى بێت باشتره بۆ هه‌موو شتێك بگۆڕێت له‌رووى گه‌نده‌ڵى یاخود خرابكارى كه له‌و شوێنه نه‌ما تۆڕه‌كه‌ى نامێنێ."
پارێزگارى دهۆك ڕاشیگه‌یاند: "چوون بۆ شوێنێكى تر ته‌جروبه‌یه بۆ بەڕێوەبەرى ناحیەكه خۆشى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئیداره و قایمه‌قام زۆر مه‌به‌ستمان پێ هه‌بوو به‌ڵام سه‌ڕه‌راى ئه‌مانه هه‌مووى مه‌به‌ستمان خزمه‌تكردنى خەڵکه به شێوه‌یه‌كى باشتر و چاكتر و به‌شێكیشو له به‌رنامه‌ى گۆڕانكارى و گۆڕینى كه باسمان كردووه پێش ئێستا به‌رده‌وام ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ قایمه‌قامه‌كان كردمان ڕاسته خەڵک ده‌ڵێت ئه‌مه به‌س شوێنه‌كانیان گۆڕا خۆ شوێنیش گرنگه بۆ نموونه قایمه‌قامى ئاكرێ ئێستا قایمه‌قامى سه‌نته‌رى دهۆكه، هه‌روه‌ها قایمه‌قامى دهۆك قایمه‌قامى زاخۆیه ئه‌مه‌ش ته‌جروبه‌یه‌كى نوێیه خەڵک له‌وانه‌یه بۆى باشتر بێت."
(فه‌رهاد ئه‌تروشى) گوتیشى: "ئه‌مانه هه‌مووى به‌شێكه له‌و به‌رنامانه‌ى كه باسمان كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین شتى تریش بكه‌ین و گۆڕانكاریى تریش ده‌كه‌ین؛ به‌تایبه‌تیش بەڕێوەبەرى گشتى ئێستا دوومان هه‌یه په‌روه‌رده و شه‌هیدان كه به وه‌كاله‌تن له‌وێ و بەڕێوەبەرى گشتى تریش له نزیكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و باره‌دۆخه‌ى مووسڵ خه‌ریكمانى نه‌كردبا زووتر ده‌مانكرد به‌ڵام ده‌یكه‌ین."
نه‌شوان به‌رزنجى




