دوو كه‌مپی نوێ بۆ وه‌رگرتنی ئاواره‌كانی مووسڵ ئاماده ده‌كرێت

خازر-KDP.info- له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ردانی بۆ هه‌ردوو كه‌مپی (خازر و حه‌سه‌ن‌شام)، ڕێوشوێنه‌كانی چۆنیەتیی وه‌رگرتنی ئاواره‌كان و چۆنیه‌تیی دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و دروستكردنی خۆراكی گه‌رم و پێداویستییه‌كانی ده‌كۆڵنه‌وه.
١٩/١٠/٢٠١٦ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ماڵ‌وحاڵیان به‌جێ دێڵن و ڕوو له ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی عێراق، دوو كه‌مپ دروست ده‌كه‌ن، هاوكات ئیداره‌دانی هه‌ردوو كه‌مپه‌كه به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سپێردراوه؛ له‌و میانه‌شدا له سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ئەو دوو كه‌مپه‌كه، شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگا و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ردانی كه‌مپی خازریان كرد و له شێوازی وه‌رگرتنی ئاواره‌كان و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنیان كۆڵینه‌وه؛ ئینجا سه‌ردانی كه‌مپی حه‌سه‌ن‌شامیان كرد كه ئێستاكه پرۆسه‌ی دروستكردنی كه‌مپه‌كه به‌رده‌وامه و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دابینكردنی دەوار (خێوه‌ت) و په‌ناگه بۆ وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "له‌م سه‌ردانه‌ماندا بۆ كه‌مپی (خازر و حه‌سه‌ن‌شام) مه‌به‌ستمان بوو له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕێكخستن و ئاماده‌كارییه‌كان بین بۆ وه‌رگرتنی ئاواره‌كانی شه‌ڕی مووسڵ و ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری."
ڕایشیگه‌یاند: "ئێمه له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌كارییەکی ته‌واومان كردووه تاوه‌كو له هه‌ردوو كه‌مپه‌كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئاواره‌كان وه‌ربگرین، له‌گه‌ڵ دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و هه‌روه‌ها دروستكردنی چێشتخانه‌یه‌ك بۆ شیولێنان."
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە" ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد ئێستاكه كه‌مپی خازر به ته‌واوی ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌زاران خێزانی ئاواره و هەموو ڕێوشوێنیک گیراوه‌ته به‌ر و زیاتر له ١٠٠٠ دەوار ئاماده كراوه، به‌ڵام كه‌مپی حه‌سه‌ن‌شام له سه‌روبه‌ندی دروستكردن و ته‌واوبووندایه و تیمه‌كان سه‌رقاڵی دروستكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ن بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه ڕوو له كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن".




