٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ئازادکردنی شارۆچكەی حەویجە، لەسەر سوپای عێراق وەستاوە"

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای كەركووك، ئاماژەی بە دەستپێكردنی ڕەوتی گرتنەوەی شارۆچكەی حەویجە كرد و، پێی وایە هۆكاری دواكەوتنی هێرشی سەر حەویجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سوپای عێراق هێشتا لە خۆئامادەكردندایە بۆ ڕەوتەکە و دەشڵێ، دوێنێ لە كەركووك كۆبوونەوەیەك لەبارەی گرتنەوەی حەویجە ئەنجام درا، بەڵام كۆبوونەوەكە بێئەنجام بوو.

 

دكتۆر (محەمەد خورشید) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك ـ گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ڕەوتی گرتنەوەی شارۆچكەی حەویجە بەر لە دەستپێكردنی شەڕی گرتنەوەی مووسڵ بەڕێوە بچێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئێمە بە هۆی خۆئامادەنەكردنی سوپای عێراق پرۆسەکە لە كاتی خۆیدا واتە بەر لە شەڕی مووسڵ بەڕێوە نەچوو و دوا خرا، ئەوەیش پەیوەستە بە خۆئامادەكردنی سوپای عێراقەوە بۆ بەشداریكردن لە ڕەوتی گرتنەوەی شارۆچكەی حەویجەدا كە ماوەی دوو ساڵە لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدایە."

 

(خورشید) گوتیشی: "بڕیارە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكەوە بەشداری لە گرتنەوەی حەویجەدا بكەن و ڕێككەوتن لەو بارەیەوە كراوە، دوێنێ كۆبوونەوەیەك لە پارێزگای كەركووك بۆ دەستپێكردنی هێرشەكە بەڕێوە چووە، بەڵام لە كۆبوونەوەی دوێنێدا نەگەییشتن بە ئەنجامێكی كۆتایی بۆ دەستپێكردنی هێرشی سەر حەویجە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار