"کۆبوونەوەکەی سلێمانی، کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە"

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی پێشكه‌وتووی توركمان باوەڕی وایە، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یەی ئه‌مڕۆ له سلێمانی ساز دەدرێ، چاره‌سه‌ری بۆ کێشەکان پێ نییە، به‌ڵكو قووڵتریان ده‌كاته‌وه و بۆنی دووئیداره‌یی لێ دێت. جەختیش دەکاتەوە، په‌رله‌مانی كوردستان كارا ناكرێته‌وه تا ڕێككه‌وتنێكی نوێ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دروست نەبێت.
(مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكی لیستی پێشكه‌وتووی توركمان گوتی "هەرچەندە بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی به ده‌ست ئێمه گه‌یشتووە بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یەی ئه‌مڕۆی سلێمانی، به‌ڵام به باشمان نەزانی تێیدا به‌شدار بین. ئێمە پێمان وایە ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و ته‌نیا چه‌واشه‌كاریی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و خۆده‌رخستنه له راگه‌یاندنه‌كاندا، ئه‌گه‌رنا ئەم کۆبوونەوەیە هیچ چاره‌سه‌رێك نادۆزێته‌وه بۆ كێشه‌كان، به‌ڵكو كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه."
(مونا قه‌هوه‌چی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە: "په‌رله‌مانی كوردستان كارا ناكرێته‌وه تا ڕێككه‌وتنێكی نوێ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست نەبێت، چونكه پێشتر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان پارتی و گۆڕاندا هه‌بوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. راستییەکەی لەم دۆخەدا ته‌نیا زه‌ره‌رمه‌ند خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانە، خه‌ڵك ماندوو و بێزار بوونە له کۆبوونەوەی بێ ئاکام و خۆده‌رخستن و لێدوانه دووباره‌كان، کۆبوونەوە بۆچییە کە کۆبووەوەکان نەتوانن کێشە سیاسییەکان چارە بكه‌ن و ته‌نیا به‌ڵێن بده‌ن؟."
(قەهوەچی) لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە، دەبووایە له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی بێئەنجام ساز بدەن، داوا له حزب و لایه‌نه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێك بكه‌ون تا په‌رله‌مان كارا بکرێته‌وه و، ئەوکات چاودێریی حكوومه‌ت بكات و ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی جێبه‌جێ بكات، گوتیشی "ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی ئه‌مڕۆ كۆ بوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی باش نه‌بێت و ڕێككه‌وتن نه‌بێت، ئه‌وان ناتوانن په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ئه‌وان ئێستا كه له سلێمانی كۆ بوونه‌ته‌وه، جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند فراكسیۆنێك له هه‌ولێر ده‌وام ده‌كه‌ن، ئاخر ئه‌مه بۆنی دووئیداره‌یی لێ دێت و كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، کۆی حزب و لایه‌نه‌كان سازش لە هەندێک شت بکه‌ن و ڕێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن."
رابین شێروانی




